[vc_row][vc_column width=”1/4″][vc_empty_space height=”100px”][vc_single_image image=”17035″ img_size=”medium” add_caption=”yes” alignment=”center”][/vc_column][vc_column width=”3/4″][tm_section_title design_style=”style1″ text_alignment=”text-center” title_part2_theme_colored=”1″ title_part3_theme_colored=”1″ sub_title_position=”above-title” line_bottom_style=”” title_tag=”h1″ title_font_weight=”” subtitle_tag=”h5″ subtitle_font_weight=”” title_shadow_text_font_weight=”” title_text=”دەربارەی” title_text_part2=”ڕێکخراوی” title_text_part3=”خوێنەر”][/tm_section_title][vc_column_text]
ڕێکخراوی خوێنەر له به‌رواری 18/12/2013 له‌ژێر ڕۆشنایی هه‌ردوو مادده‌ی (11،10 )له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2011ی په‌رله‌مانی کوردستان ، تایبه‌ت به ڕێکخراوه ناحکومیه‌کان له هه‌رێمی کوردستان ، له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ڕێکخراوه ناحکومییه‌کان به بوونی مه‌رجه یاساییه‌کان له داواکاری تۆمار کردن بڕیاری تۆمارکردنی ( ڕێکخراوی خوێنه‌ر) درا
ڕێکخراوی خوێنه‌ر: ڕێكخراوێكی ناحكومی خۆبه‌خشی سه‌ربه‌خۆیه، كار ده‌كات له پێناو به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری تاك و كۆمه‌ڵگه له ڕێگه‌ی گرنگی دان به كتێب و خوێندنه‌وه .
ئامانجه‌کانی كاری ڕێكخراو
یه‌که‌م/ ئامانجه گشتیه‌کان :
به كه‌لتوركردنی خوێندنه‌وه له ڕێگه‌ی هاندانی خه‌ڵك بۆ خوێندنه‌وه‌و هۆشیاركردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی گرنگی كتێب، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری تاك و گه‌شه‌پێدانی تواناکانیان بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو.
دووه‌م / ئامانجه تایبه‌تیه‌کان :
• بنیاتنانی په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی كرداری نێوان تاك و كتێب .
• ئاشناكردنی خه‌ڵك به‌كتێبی گرنگ و به‌سود .
• لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون له‌باره‌ی پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌خوێندنه‌وه و كتێب .
• ئاشنا کردنی خوێنه‌ری کورد به زانستی خوێندنه‌وه .
• ئاسانكاری له گه‌یاندنی كتێب به‌ده‌ستی خوێنه‌ر .
• ئاراسته کردنی ڕه‌خنه‌و پێشنیار بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ زیاتر گرنگی دان به خوێندنه‌وه و كتێب .
[/vc_column_text][/vc_column][/vc_row]